مووشەكباران كردنی كەمپی لیبرتی لە نزیك بەغدا، کوژرانی دەیان ئەندامی رێکخراوی موجاهیدینی لێکه‌وته‌وه.
له‌و په‌لاماره نوێیه‌دا زیانێکی زۆریش به‌ر که‌مپی لیبرتی، شوێنی ژیان‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه که‌وتوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی مجاهیدین شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینی، ٨ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به زیاتر لە ۶۰ مووشەک هێرش کراوه‌ته سه‌ر که‌مپی لیبرتیو بە هۆی ئەو هێرشەوە لانیكەم ۲۰ كەس كوژراون‌و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
شوورای میللیی موقاومەت، لقی سیاسیی رێکخراوی موجاهدینیش ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و په‌لاماره تێرۆریستییه‌ی پتر له ٢٣ کەس ڕاگه‌یاندوه.
رێكخراوی موجاهیدین دوای شه‌ڕی که‌نداو و رووخانی ڕێژیمی سه‌دام حوسێن له که‌مپی ئه‌شره‌ف له پارێزگای دیاله ههڵقهندرانو به زۆرەملێ له كەمپی لیبرتی جێگیر کران، به‌ڵام له‌و کاته‌وه تا ئێستا ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره لە لایەن چەكدارە شیعەکانی عێڕاق که سه‌ر به ئێرانن هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر،؛ حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غداش هه‌وڵێکی ئه‌تۆی بۆ پاراستنی ئه‌وان نه‌داوه.