به‌هۆی سێلاوهکهی شاری ئیلام تا ئێستا سێ که‌س مردوون‌و که‌سێکیش بێ سه‌روشوێنه، ئه‌و سێلاوه به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌کان ٦٠٠ میلیارد تمه‌نی زیان له‌و شاره داوه.
ستادی به‌ڕێوه‌به‌ریی قه‌یرانی شاری ئیلام ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌و لافاوه ٢٠ هه‌زار خانوو و هه‌روه‌ها ١٠٠ ئۆتۆمبیل زیانیان به‌رکه‌وتوه‌و جیا له‌وه‌ی بووه‌ته هۆی پچڕانی ئاو و به‌رق، زیانی به سه‌دی ٤٠ ی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کان له ئیلام گه‌یاندوه.
شاپوور پولادی، جێگری ئاوه‌دانکردنه‌وی پارێزگای ئیلام وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ئه‌و باران بارینه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو له ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا که‌س نه‌یدیوه، گوتی به‌هۆی لافاوه‌که هه‌ر هه‌موو به‌رهه‌ڵسته‌کانی سێلاوههستان له ئیلام لهنێوچوونو لافاوه‌که پێشی پێ نه‌گیراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له ڕووخان‌و وێرانبوونی ته‌ئسیساتی کانیی ” گوڵ گوڵ” له ئیلام کردوه که سه‌دی ٤٥ ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ی دابین ده‌کرد.
فه‌رمانداری شاری دێهلوڕانیش ده‌ڵێ لافاوه‌که‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو هه‌ر نه‌بێ 7 میلیارد تمه‌نی زیان له ژێرساختهکانی شار‌و ڕێگاوبانی ئه‌و شاره داوه. ئومید عه‌لی سه‌بزی ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای زیانی ماڵی که‌سێکی خه‌ڵکی زه‌ڕینئاوای دێهلوڕانیش بێسه‌روشوێن بووه‌و تا ئێستا چاره‌نووسی ناڕوونه.
محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت، جێگری سه‌رۆک کۆمار که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیان‌و خه‌ساره‌کانی سێڵاوه‌که سه‌ردانی ئیلامی کردوه، واده‌ی ئه‌وه‌ی به خه‌ڵکه‌که داوه که ده‌وڵه‌ت له یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا زیانه‌کانی خه‌ڵک قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه.
ئه‌و واده‌و به‌ڵێنه‌ی جێگری حه‌سه‌ن ڕوحانی له حاڵێک دایه که له کاتی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی مورموری له ئیلام‌یش واده‌و به‌ڵێنیی له‌و چه‌شنه به خه‌ڵک درا، به‌ڵام دوای دوو ساڵ خه‌ڵک که‌مترین یارمه‌تییان له ده‌وڵه‌ت پێ نه‌کراو که‌س قه‌ره‌بوو نه‌کرایه‌وه.