سووتانی ماڵێک له گوندێکی ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت کوژران‌و برینداربوونی ٤ که‌سی لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئه‌و رووداوه له گوندی وه‌ردێ له سه‌رده‌شت ڕووی داوه‌و کوڕێکی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه گیانی له ده‌ست داوه‌و سێ که‌سی دیکه‌ش له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بریندارن که دوو که‌سیان له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت له ژێر چاوه‌دێری پزیشکی دان‌و یه‌کێکیان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ورمێ کراوه.
به‌رپرسانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت ده‌ڵێن هۆکاری ئه‌و ڕووداوه ده‌ڵاندنی نه‌وت له سۆبه نه‌وتییه‌که‌ی ئه‌و ماڵه بووه‌و چوونکی بنه‌ماڵه‌که‌ش له خه‌ودابوون، له کاتی خۆیدا نهیانزانیوهو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ش به‌هۆی گازگرتوویی له هۆش چوون‌و دراوسێکانیان پێیان زانیونو به هاواریانه‌وه چوون.
جێی باسه ئێستاش زۆر گوندی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت گازی بۆ نه‌چوه‌و زۆر که‌سیش به‌هۆی ده‌سته‌نگی ئێستاش سۆبه‌ی نه‌وتی به‌کار دێنن‌و له وه‌رزی سه‌رمادا به داخه‌وه ڕووداوی له‌و چه‌شنه له کوردستان زۆر ڕوو ده‌ده‌ن.