وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بکرێ ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی بدا کە سەردانی دامەزاوەکانی ئەو وڵاتە بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ ڕێگە بە بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی بدرێ سەردانی دامەزاوە ناوکییەکانی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەو وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕيی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، نووسی: پێشنیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای وتووێژی برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەگەڵ بەرپرسای ئاژانسی وزەی ناوکی لە ڤییەن بەڕێوە دەچێ.
پێشتر برایان هوک لەو بارەوە لەگەڵ “ڕافائیل گرووسی” بەڕێوەبەریی گشتیی ئاژانسی ناوکی چاوپێکەوتنی بووە وتوویەتی کە ئەمریکا پشتگیری لە داخوازییەکانی ئاژانس دەکا.
شایانی باسە کە “محەممەدباقر قالیباف” بەڕێوەبەریی مەجلیسی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی مەجلیس بە پەسند کردنی بڕیانامەی سێ وڵاتی ئورووپایی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا لایەنگری ڕیککەوتنی ناوکی لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بە پشتگیری کردن لە ئەمریکا تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئورووپاییش دەبێ بەبێ باوەڕی دانووستان بکرێ.
جێگای ئاماژەیە کە “ڕافائێل گرووسی” بەڕێوەبەریی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ئێران چوار مانگە ئیزنی سەردانی دوو ناوەندی گوماناوی ناوکی بە ئاژانس نەداوە.












