هێزەکانی ئەمریکا ١٩ ماشینی بارهەڵگر چەک و تەقەمەنییان لە باشوورەوە گواستەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە ١٩ بارهەڵگری سەربازی، لە باشووری کوردستانەوە و لە سنووری “سێمێڵکا”، بە چەکی قورس و نیوە قورسەو بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن کە پێدەچێ بۆ ئاگادار کردنەوەی ڕووسیە بێ کە چەند ڕۆژ پێش خۆی لە سنووری سێماڵکا نزیک کردبوو، بەڵام لە لایەن خەڵکی گوندەکانەوە پێشیان پێگیرابوو، لەوانەیە ئەم کاروانەی ئەمریکا بە داخوازیی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هاتبنە ئەو سنوورانە.
شایانی باسە، هێزەکانی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە هێزەکانی ڕووسیە کە لەو سنوورانە نزیک نەبنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پشتیوانیی ئەمریکا و فەرانسە ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستان.












