هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە پاسگای سێڵوێ دەستیان بەسەر نیزیک ٥٠٠ سەر مەڕی ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیەدا گرتوە.
لەم حەوتوویەدا هێزی ئینتزامیی ڕژیم له سنووری ئێرانو ئێراق له کوێستانهکانی مێرگه چهکۆی پیرانشار ۴۵۰ سهر مهڕی له مەڕدارو کاسبکارانی ئەو ناوچەیە گرتوونو له پاسگای سێڵوێ ڕایانگرتوونو ڕۆژانه ههر له حهوشی پاسگا دهیانگوژنهوه و له نێو خۆیاندا دابهشی دهکهن.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبیانووی ئەوەی مەڕدارەکان ویستوویانە بە قاچاغ ئەو ڕانەمەڕە ئاودیوی سنوور بکەن، دەستیان بەسەردا گرتوونو بۆ کوشتارگایان دەگوازنەوەو خاوەنەکانیان لە هەموو مافێک بێبەش کردوە.
هێزە چەکدارەکانی رێژیم ئەمساڵ ئەوە چەندەمین جارە ئەو کارە دەکەنو جیا لەوەش لە چەند حاڵەتی دیکەدا و لە بەهاری ئەمساڵدا ئەسپی کاروانچییەکان کە دەستیان بەسەردا دەگیرێ، لە پاسگا لە برسان قڕیان کردوون یان یەک یەک و دوو دوو بردوویانن لە شوێنێک بە گوللە کوشتوویانن