بەشێکی بەرچاو لە خەڵک و چالاکوانانی مەدەنیی شاری سنە و بانە ڕێزیان لە شەهیدانی ژینگە گرت.
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە لە پارکی منداڵان لە کێوی ئاویەر بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان و داگیرساندنی مۆم، ڕێزیان له شههیدانی ژینگهی نیشتمان گرت.
لە لایەکی تریشەوە لە شاری بانە خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی ژینگە بە هەڵگرتنی وێنە و پۆستێری تایبەت بەو شەهیدانە لە سێڕێیانی شەقامی نەخۆشخانەی ئەو شارە یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ٨ـی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی پۆلێک ژینگەپارێزی ئەنجومەنی “ژیوای”ـی پاوە کە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “مەرەخێڵ”ـی پاوە بوون سێ کەس لەوان بە ناوەکانی “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” شەهید بوون و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
شایانی باسە، دوای شەهید بوونی ئەو ژینگەپارێزانە خەڵکی ڕۆژهەڵات بە شکۆوە پێشوازییان لە تەرمەکانیان کرد و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ڕێوەڕەسم لە شارەکانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە بەڕێوە چوو.