پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی دیواندەرە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ۹۹ی هەتاوی، پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “محەممەد فەتحی”، خەڵکی گوندی “کەپەک” لە ناوچەی دیواندەرە کۆچی دوایی کرد و دڵە پڕ ئاواتەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت .
کاک “محەممەد فەتحی”، پێشمەرگەیەکی بوێ، خۆنەویست و خۆشەویستی هاوسەنگەرانی و خەڵکی ناوچەی دیواندەرە بوو کە تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجەکانی حیزب و گەل مایەوە .
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای بە داخبوونی خۆمان بۆ گیان لەدەستدانی کاک “محەممەدی فەتحی”، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک محەممەد و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.