لە تەقینەوقەیەک لە کلینیکێکی پزیشکی لە شەقامی شەریعەتی تاران، ١٩ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی خودی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، تەقینەوەیەک لە باکووری تاران و لە کلینیکێکی پزیشکی شەقامی شەریعەتی ڕوویدا و بوو بەهۆی گیان لەدست دانی ١٩ کەس و بریندار بوونی ١٤ کەسی دیکە.
هه‌ر له‌م بارەوه سه‌رۆكی ناوه‌ندیی فریاگوزاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: ته‌قینه‌وه‌كه له نهۆمی ژێرزه‌مینی ئەو کلینیکە و بەهۆی دزەکردنی گاز بووە و جگه له زیانی گیانی به‌شێک له بینایه‌كانی ده‌ورووبه‌ری دامه‌زراوه‌كه‌ش ڕووخاون و زۆربه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ش تێك‌شكاون.
بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە وهێزەکانی ڕێژیم ڕایانگەیاندوە کە ١٥ کەس لەوانەی گیانیان لەدەست داوە ژن و ٤ کەسیش پیاون، هەروەها ئاماژەیان بە ڕزگارکردنی دەیان کەس لە لایەن هێزەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە کردوە.