“دۆناڵد ترامپ”، گەڵاڵەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئاڵمان پەسەند کرد.
پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەدا، گەڵاڵەی کەمکردنەوەی ٩هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەرتەشی ئەمریکای لە وڵاتی ئاڵمان پەسەند کرد.
پێنتاگۆن هۆکاری کەمکردنەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە ئاڵمان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە حکوومەتی ئاڵمان بە ڕاددەی پێویست تێچووی ئەو سەربازانە دابین ناکا.
شایانی باسە کە بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا لە هەردوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخواز بە توندی دژی ئەو بڕیارەی ترامپن و پێیانوایە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ڕووسیە لە ناوچەکەدا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەمریکا دوای شەڕی جیهانی دووهەم بە مەبەستی پێشگرتن لە هێرشی ڕووسیە بۆ سەر وڵاتانی ناتۆ ٢٠٠هەزار سەربازی لە ئاڵمان جێگیر کرد و ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار هێزی ئەمریکایی لە ئاڵمانن کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیهەوێ ئەو ڕاددەیە بۆ ٢٥ هەزار کەم بکاتەوە.












