ده‌فته‌ری كاروباری په‌ناخوازانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له ١٠ مانگی ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار پهناخوازو كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندۆته سنووره‌كانی ئورووپا له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه.
ئه‌و رێکخراوه‌یه ده‌ڵێ له پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانییه‌وه تا ئێستا ئه‌وه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كۆچ به‌ره‌و ئورووپایه.
ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه نزیكه‌ی سه‌دی ٢٠ی كۆچبه‌ران‌و په‌ناخوازان له منداڵان پێك هاتوونو ٣٢١٠ كه‌سیش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڕێگه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره دژواره یان كوژراون، یا خنکاون یان ئه‌وه‌ی بێ سه‌روشوێن بوون.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م كه‌سانه خه‌ڵكی سووریه‌ن، سه‌دی ١٨یان ئهفغانیو سه‌دی ٦ی دیكه‌ش خه‌ڵكی عێراقن.
ده‌فته‌ری كاروباری په‌ناخوازانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ له بارودۆخێكدا كه ئورووپا هێشتا نه‌یتوانیوه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌یرانه بدۆزێته‌وه‌و له حاڵێكدا كه كهشو هه‌وا به‌ره‌و ساردی ده‌ڕوا، به‌ڵام هیچ باسێك له دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران‌و په‌ناخوازان ناكرێ‌و ئه‌وه‌ش بۆته جێی نیگه‌رانیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه.