وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی وشكانی بۆ سووریه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی ئه‌م وڵاته ڕه‌د ناكاته‌وه.
ئێشتۆن كارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه دژی ناردنی هێزی چه‌كداری وشكانی بۆ سووریه نییه.
كارتێر له كۆبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له سه‌نای ئا‌مریكا پێداگری كرده‌وه كه واشینگتۆن له پشتیوانی كردنی هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی”، داعش درێغی ناكاو ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌ست به عه‌مه‌لیاتی وشكانی ده‌كا.
واشینگتۆن هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی نێوخۆیی سووریه لاریی له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی كۆماری ئیسلامیی له دانوستانه‌کاندا نه‌بوه.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ده‌ڵێ ئێرانیش بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڤیه‌ن كراوه كه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سووریه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس بانگهێشتنامه‌ی ڕه‌سمیی به‌شداری له‌م وتووێژانه‌دا له لایه‌ن ڕووسیه‌وه بۆ ئێران نێردراوه‌و ئێران قه‌بوڵی کردوه. ئێران له په‌نا ڕووسیه‌دا به یه‌كێك له گرینگ‌ترین هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه داده‌نرێ.
به‌پێی به‌راوردی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا تا ئێستا هه‌ر نه‌بێ ١٢٠ هه‌زار كه‌س له ڕه‌وتی شه‌ڕ پێكدادانه‌كانی پارێزگاكانی حه‌له‌ب، حه‌ما و ئه‌دلیب له باكووری سووریه ئاواره بوون.