کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی خوێندكاران له ئیلام، سنه و قوروه به‌ڕێوه چوو.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خه‌زڵوه‌ری ٩٤، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی په‌یامی نووری قوروه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بابه‌ت بارودۆخی ناله‌باری كلاسه‌كانی ده‌رسی ئه‌م زانكۆیه‌و هه‌روه‌ها داڕمانی میچی كۆمه‌ڵێك له‌م كلاسانه به‌هۆی باران بارینی ئه‌م دواییانه‌و ڕزین و سووانی بینای ئه‌م زانكۆیه، له به‌رده‌م بینای زانكۆ له شه‌قامی چه‌مڕان، كۆبوونه‌وه.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ئازادی باخته‌ر له شاری ئیلام‌یش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به که‌یفییه‌تی زۆر خراپی چێشت‌و خواردنه‌كانی زانكۆ، له به‌رده‌م ئه‌م زانكۆیه له شه‌قامی مههدیهو له مه‌یدانی په‌ردیس كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان وه‌ڕێ خست.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی “غه‌یری ئینتفاعی” ماد له شاری سنه‌ش به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نه‌بوونی سێرویسی هاتوچۆ له لایه‌ن زانكۆوه، به تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه كهشو هوا گۆڕدراوه‌و باران ده‌بارێ، له شوێنی زانكۆ له مه‌یدانی سۆهروهردی كۆبوونه‌وه‌و ده‌نگی ناره‌زایه‌تیی خۆیان به‌رز کرده‌وه.