خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری سەقز بە هەڵکردنی مۆم و دانانی تاجە گوڵینە ڕێزیان لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان گرت.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە شاری سەقز خەڵکی نیشتماندۆست و دڵسۆزی ئەو شارە بە نیشانەی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” لە پارکی مەولەوی ئەو شارە بە دانانی تاجە گوڵینە و هەڵکردنی مۆم یاد و ناوی ژینگە پارێزانی شەهیدیان بەرز ڕاگرت و بەڵێنیان لەگەڵ نیشتمان و ئەو شەهیدانە نوێکردەوە .
شایانی باسە کە “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” سێ ژینگە پارێزی نیشتماندۆستی ناوچەی پاوە بوون کە لە پیلانێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمدا و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەرەخێڵ لە ناوچەی پاوە شەهید بوون و گیانیان لە ڕێگای پاراستنی نیشتماندا بەخت کرد.