ڕووحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی”ئامەد نیووز” کە پێشتر ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی عێراق دەسبەسەری کردبوو، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی کە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، بڵاویان کردەوە؛ ڕووحوڵڵا زەم بە تۆمەتی “دژایەتی لەگەڵ خوا” و “تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” و هەروەها “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا” لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە زیندان و ئێعدام مەحکووم کراوە.
شایانی باسە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەربڕینی بیری جیاواز لە ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە “دژایەتیی خوا و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” لێک دەدرێتەوە و, حوکمەکەشی زیندان و ئێعدامە.