كرێكاران و كارمه‌ندان له ئیلام، سه‌قز و كرماشان كۆبوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانی خۆیان كرد.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی شاری ئیلام به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به پێنه‌دانی مافی بیمه‌كانیان له شوێنی ئیداره‌ی كاری ئه‌م شاره له بلواری موده‌ریس، له ته‌نیشت پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌كان كۆ بوونه‌وه و خوازیاری پێدرانی بیمه دواكه‌وتووه‌كانی خۆیان بوون.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكیش له كرێكارانی شیركه‌تی “سهراب هیممه‌تی غه‌رب”ی كرماشان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دواكه‌وتنی مووچه‌ی دوو مانگی خۆیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌م شیركه‌ته له شه‌قامی دوستی كۆبوونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند تا ئه‌م كاته‌ی كه مووچه‌كانیان پێێ نه‌درێ، له كار كردن بۆ ئه‌م شیركه‌ته خۆ ده‌بوێرن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك له كارمه‌نده‌كانی ئیداره‌ی به‌رقی شاری سه‌قزیش كه له بابه‌ت پێنه‌درانی مووچه‌كانیان له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا تووڕه ببوون، له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له ئهقامی ئینقلاب كۆبوونه‌وه‌و داوای مووچه دواخراوه‌كانیان كرد.