کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان بە ناوی “حوسێن عوقابی” برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان بە ناوی “حوسێن عوقابی” کە برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات بە ناوکانی “ڕەحیم و محەممەد عوقابی” بوو، لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسەکە کاک حوسێن کەسێکی خۆشناو و جێمتمانەی خەڵکی ناوچەکە و چالاک و هەڵسووڕێکی بە بیر و بڕوای حیزب و گەلەکەی بوو و تا دوا هەناسەی بۆ ئازادیی گەل و نیشتمانەکەی تێ کۆشا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک حوسێن و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.