کرێکارانی شارەوانیی شاری ڕەبەت لە پێش دەرگای شارەوانیی ئەم شارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کرێکارانە ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی چوونی نوێنەری مەجلیسی شاری ڕەبەت بۆ بنکەی شارەوانی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا و داوایان لە ناوبراو و بەرپرسانی تری شار کرد؛ بە دەم داواکارییەکانیانەوە بچن، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبوو.
شایانی باسە کە ئەو کرێکارانە نزیک بە پازدە ساڵە لە شارەوانی کار دەکەن، بەڵام کێشەکانیان نەک هەر چارەسەر نابێ بەڵکوو زیاتریش دەبێ و مووچەکانیان لە ئاستی کارکردن و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەکانی ڕۆژانەدا نییە، لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕێژیم خەمێک لە ژیانی ئەم چینە زەحمەتکێشە ناخۆن و گەندەڵیی سیستماتیکی ئابووری، هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی گرتوەتەوە.