تێچووی ژیانی كرێكاران له چاو ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٣٠ زیادی کردوه.
هادی ئه‌به‌وی، سكرتێری گشتیی كانوونی به‌رزی ئه‌نجومه‌نه سێنفییه‌كانی كرێكاران گوتی، تێچووی كرێكاران له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ٣٠ به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو تێچووی ژیانی كرێكاران له ساڵی ١٣٩٤ له بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی، تێچووی ئاو، به‌رق، گاز‌و تێچووه‌كانی دیكه‌ی ژیانی كرێكاران به‌رزبۆته‌وه‌و كه‌سریی ژیانی كرێكاران سه‌ره‌ڕای به ڕواڵه‌ت ئاستی به‌رزی هه‌قده‌سته‌كان هه‌روه‌ها هه‌یه.
ناوبراو ددانی به شوێنه‌واری زۆر خراپی گه‌نده‌لێی ده‌وڵه‌تی كرد‌و گوتی، بانكه‌كان نه‌ته‌نیا كاری خه‌ڵك وه‌ڕێ ناخه‌ن، به‌ڵكوو به سوودێكی قورس وام ده‌ده‌ن‌و قه‌رزه دواكه‌وتووه‌كانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بانكه‌كان له خزمه‌ت به‌رهه‌مهێناندا نین‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌ران‌و پیشه‌وه‌ران بگرن به‌دوای قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی و سوودوه‌رگرتن له خه‌ڵكن. بانكه‌كان له باتی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی به‌رهه‌مهێنان‌و پێكهێنانی هه‌لی كاردا بۆ لاوان بكه‌ن، سه‌روه‌ت و سامانه‌كان له بواری بیناسانی و ساخت و ساز به‌كار دێنن.