ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “پاژین”ـی بانە بە دانانی بەنێرێک ڕێزی لە شەهیدانی ژینگەپارێزی “ژیوا”ی پاوە گرت.
پاژینی بانە وەک ڕێزێک و وفایەک بۆ سێ شەهیدی ژینگەپارێزی پاوەیی، بەنێرێکی گەورەی لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی نێو شاری بانە هەڵواسی، کە بە وێنەی هەر سێ شەهیدی ژینگە و هەروەها دروشمی “نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین” نەخشێندراوە.
جێی ئاماژەیە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی سێ ژینگە پارێزی ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە بە ناوەکانی “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەرەخێلی پاوە لە ئاگردا سووتان و گیانیان لەدەست دا.
شایانی باسە، ئەنجومەنی “پاژین”ـی بانە یەکێک لە ڕێکخراوە چالاکەکانی بواری ژینگەپارێزییە لە شاری بانە کە ساڵانە چەندین چالاکی جۆربەجۆر لە بوار ژینگەپارێزی بەڕێوە دەبات و ئەندامانی دڵسۆزی ئەو ڕێکخراوەیە هەموو کات لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستاندا بەشدارن.