بە پێی قسەکانی دادئەستێنی گشتیی ئاڵمان، سیخوڕێکی ئێرانی دەستبەسەر کراوە.
ئەو کەسە تەمەنی ٣١ ساڵەیە و ناوی ” میثم.پ” یە. ئەو گومانی ئەوەی لێدەکرێ، سیخوڕی بەسەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێراندا کردبێ.
بە گوێرەی هەواڵێکی هەواڵدەریی فەرانسە، دادئەستێنی گشتیی ئاڵمان بڕیاری دەستبەسەرکردنی پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵە بە ناوی” میثم.پ”ی داوە. ئەو کەسە بەوە تۆمەتبار کراوە کە کار بۆ رێکخراوی سیخوڕیی ئێران( ئیتلاعات) دەکاو زانیاریی سەبارەت بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کۆ دەکاتەوە. ئەم هەواڵە لە لایەن کاربەدەستانی دادئەستێنیی ئاڵمان لە شاری ” کالسرۆهە” پشتڕاست کراوەتەوە.
سایتی دادئەستێنیی ئاڵمان لە پێگەی ئینترنێتیی خۆیەوە رایگەیاندووە کە میثم- پ، لە دیسامبری ٢٠١٣ بەملاوە بە شێوەیەکی رێکخراوە کار بۆ دەزگای سیخوڕیی ئێران دەکا و زانیاری لەسەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە کۆدەکاتەوە و دەیدا بەو کەسانەی ئەم کارەیان پێسپاردووە.
بهپێی ڕاپۆرتی ئهو ماڵپهڕه ڕۆژیپێنجشەممە میثم.پ دەبەنە دادگا تا تۆمەتەکەی پێڕابگەیەنن. هاوکات پێنج کەسی دیکەش هەر بە تۆمەتی سیخوڕی ماڵەکانیان پشکنراوەو ئەوانیش تۆمەتبارن کە زانیارییان لەسەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کۆ کردووەتەوە.