بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتیی گشتیی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەفغانستان لە ویلایەتی “نیمرووز”، دوو کەس بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاری لەگەڵ گرووپی “تاڵبان” دەسبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “پەژواکـ”ـی ئەفغانستان ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە گوتوویەتی: “بەڕێوبەرایەتیی ئەمنییەتی نیمرووز، دوو کەس کە لەژێر ناوی کاری بازرگانیدا چالاکییان دەکرد و زیاتر بە بارهەڵگر و تڕانزیتەوە لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران هاتوچۆیان دەکرد، و خەریکی جاسووسی کردن بۆ ئێران بوون لە شاری زەرەنج دەسبەسەر کردوە”.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکان کە ناوی “سامی ئەحمەدوڵڵا وەلەد حاجی عەبدوڵڵا” یە و ئاماژەیەک بە ناوی دەسبەسەرکراوەکەی دیکە نەکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە و چاودێری دایە.












