دوو لاوی كوردی خەڵکی سەقز لەسەر رێگای بیجاڕ – زنجان بە تەقەی هێزە چهکدارهكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەستدا.
باس نیوز له هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد که دوو لاوی كورد خەڵكی شاری سەقز بە ناوەكانی مەنسوور عەباسی، تەمەن ٢٥ ساڵ و فەرامەرز رەشیدی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ‌و خێزاندار بە گومانی هەڵگرتنی كاڵای قاچاخ لەسەر جادەی بیجار – زەنجان لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژو به‌و هۆیه‌وه گیانیان لەدەست داوە.
کوژرانی کاسبکارانی کورد به تۆمه‌تی قاچاغی کاڵا له حاڵێک دایه که ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن له ساڵدا بایی زیاتر له ٤٠ میلیارد دۆلار کاڵای قاچاغ له فڕۆکه‌خانه‌و بهندهرو سنووره ڕه‌سمییه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن سپای پاسداران‌و ناوه‌نده نیزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه ئاودیوی ئێران دهکرێو که‌سیش خوێنی له لووت نایه، به‌ڵام کۆڵبهرانو کاسبکارانی کورد له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان ڕۆژانه له‌سه‌ر کۆڵه‌بارێک ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژو؛ هیچ به‌دواداچوونێکی قه‌زاییش بۆ ئه‌و کوشتارو پێشێلکردنی مافی خه‌ڵک ناکرێ.