هێشتا خه‌ساره‌تی ساڵی ڕابردووی جوتیارانی پارێزگای كرماشان به‌وان نه‌دراوه.
فه‌رشاد سابیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی بیمه‌ی بانكی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه به پێنه‌دانی خه‌ساره‌تی ساڵی پێشووی جوتیارانی كرماشان گوتی، به هۆی نه‌بوونی بوودجه خه‌ساره‌تی جوتیارانی ئه‌م پارێزگایه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌دراوه‌و؛ ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی زراپی له‌سه‌ر به‌روبوومی ئه‌مساڵی وه‌رزێران ده‌بێ.
ناوبراو گوتی خه‌ساره‌تی ساڵی پێشووی جوتیارانی پارێزگای كرماشان بڕی ٨ میلیارد تمه‌ن بوو، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی بوودجه ئه‌م بڕه پاره‌یه به خاوه‌ن زهویو زار‌و وه‌رزێران نه‌دراوه.
وه‌ک ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ پێنه‌دانی خه‌ساره‌تی به‌روبووم كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هاندانی جوتیاران بۆ بیمه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان داناوه‌و پێدانی خه‌ساره‌ت له كاتی خۆیدا ده‌بێته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی جوتیاران متمانه‌یان به ده‌وڵه‌ت هه‌بێ و به‌رو بوومهکانیان بیمه بكه‌ن.