ئاماری تووشبووان به نه‌خۆشی سالك له ئابدانانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام ساڵ به ساڵ زیادی کردوه، به‌ڵام هیچ پێڕاگه‌یشتن‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رچاو ناکه‌وێ.
دكتور هیدایه‌ت حه‌یده‌ری زاده، به‌رپرسی بێهداشتو ده‌رمانی شاری ئابدانان ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٩٩ كه‌س نه‌خۆشی سالكیان گرتوه‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌م شاره‌دا جێی نیگه‌رانیی زۆری کۆمه‌ڵگای پزیشکیی ئیلامه.
ناوبراو ده‌ڵێ له ساڵی ١٣٩٢دا ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی سالك ٢٣ كهسو له ساڵ ٩٣دا گه‌یشتبووه ٤٣ و له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا تا ئێستا ٩٩ كه‌س ئه‌م نهخۆشێیان گرتووه.
به‌رپرسی شه‌به‌كه‌ی بێهداشتو ده‌رمانی شاری ئابدانان وێڕای ئاماژه به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌و نیگه‌ران بوون له‌م دۆخه گوتی گه‌رمبوونی ئاو‌و هه‌وا، زه‌لکاوی زۆر له نزیك شوێنی ژیانی خه‌ڵك، ڕۆکردنو که‌ڵه‌که‌بوونی نوخالهی خانووبه‌ره‌و هه‌روه‌ها هاموشۆی خه‌ڵكی ئابدانان بۆ شاره‌كانی وه‌ك دێهلۆرانو ده‌شتی عه‌باس له هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.
حه‌یده‌ریزاده هه‌روه‌ها ده‌ڵێ سهمپاشیی ئاوایی‌و ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان‌و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌داری بۆ ڕێگری له ڕۆکردنی ئهشغاڵو زبڵ‌و زاڵی خانووبه‌ره له شاره‌كان به‌شێک له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نهخۆشیهین. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی که كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گه به‌ڕه‌ڵاكان كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێ، به‌ڵام ڕوونی نه‌كرده‌وه كه له‌به‌رچی تا ئێستا له لایه‌ن شوێنه به‌رپرسه‌كانی ئه‌م به‌شه وه‌هیچ هه‌نگاوێكیان له هه‌مبه‌ر كۆنتڕۆڵ‌و چاره‌سه‌ریی یه‌كجاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.