له حاڵێكدا قه‌راربوو گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شتیاریی به‌نداوی سهیموره به سه‌رمایه‌دانانی كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی ده‌وڵه‌تیش له شاری ئیلام وه‌ک واده‌و به‌ڵێنه‌کانی دیکه‌یان ڕاست ده‌رنه‌چوو.
به‌نداوی سهیمهرهو گۆلی ئه‌م به‌نداوه له شاری به‌دره‌ی پارێزگای ئیلام هه‌ڵكه‌وتووه‌و به‌هۆی هه‌ڵکه‌وته‌ی زۆر باشی هه‌لێكی زۆر گونجاوه بۆ گه‌شتیاری له نێو چیا سه‌ربه‌رزه‌كانی ئه‌م پارێزگایه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئه‌م پڕۆژه‌یه به گرینگ نازانیو تا ئێستا په‌ره‌ی پێنه‌داوه‌و پارێزگای په‌راوێزخراوی ئیلام به هۆی نه‌بوونی ئیمكانات‌و دواکه‌وتوویی ئابووریی له داهاتی پیشه‌سازیی گه‌شتیاری بێ به‌ش بووه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه قه‌راربوو له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت له چه‌ند به‌شدا جێبه‌جێ بكرێ‌و ته‌واوبوونی ده‌توانێ په‌ره به گه‌شتیاری له‌م پارێزگایه بدا‌و ئاستی هاتنی گه‌شتیاران به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، هێشتا كارهتی تایبه‌ت ده‌ست به كار نه‌بووه.
ڕه‌زا محه‌ممه‌دی له پسپۆڕانی بواری گه‌شتیاریی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێ، گیروگرفتی سه‌ره‌كیی گه‌شتیاریی به‌نداوی سه‌یمه‌ره له ڕاستیدا گیروگرفتی سه‌ره‌كیی گشت گه‌شتیاریی پارێزگایه به واتایه‌كی دیكه هه‌مان نه‌بوونی سهرمایهگوزاریو كه‌مبوونی ئیمكاناتی پێویست‌و ته‌رخان نه‌کرانی بودجه‌یه.