ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ له مانگی ڕابردوودا ١٢٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سووریه ئاواره بوون.
وێنسا هاگنین، وته‌بێژی ده‌فته‌ری هاوئاهه‌نگیی مرۆڤدۆستانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٢٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگاكانی حه‌له‌ب، حه‌مما و ئه‌دلیبی وڵاتی سووریه ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه. به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی سووریه ڕوویان له وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیه كردوه‌و له كه‌مپه‌كاندا جێگیر کراون.
به قسه‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێداویستیی ئێستای ئه‌م ئاوارانه زیاتر خێوه‌ت، خواردن، ئاو، خزمه‌تگوزاریی بێهداشتیو كه‌لوپه‌لی ژیانه که که‌متر ده‌خرێته به‌ر ده‌ستیان.
شورای په‌نابه‌رانی نۆروێژیش ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی په‌نابه‌ران به‌دوای ده‌سپێكی بۆردومانی هێزه‌كانی ڕووسیهو پێشڕه‌ویی نوێی حكه‌مه‌تی ئیسلامی واته داعش ده‌ستی پێ كردوه.
شایانی باسه كه له دوایین پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی داعش كۆنتڕۆڵكردنی پاسگای سهورهكیی هاتنه ژووری شاری حه‌له‌ب بووه.