چه‌ند ڕۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی توركیه، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته به بیانووی “شه‌ڕ به‌دژی تێرۆریسم” هێرش بۆسه‌ر هێزه کوردییه‌کان له خۆراوای كوردستانی چڕتر كردۆته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ: عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی توركیه له ژێر ناوی شه‌ڕ به‌دژی تێرۆریسم له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆغانو ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو، سهركۆمارو سه‌رۆك وه‌زیری توركیه، ئه‌وه‌یان وه‌ک هه‌ل قۆستۆته‌وه‌و له‌مه بۆ ڕكه‌به‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌لكیان وه‌رگرتووه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی توركیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌زڵوه‌ر به‌ڕێوه‌بچێ.
به‌پێی دوایین ڕاپرسییه‌كان حیزبی ئیسلام گه‌راو پاوانخوازی “داد و گه‌شه” سه‌دی 43ی ده‌نگه‌كان وه‌ده‌ست دێنێ، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوپه‌یمانی به‌س نییه.
به‌پێی ڕاپرسییه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا ده‌نگی HDP، حیزبی لایه‌نگری کورده‌کان زیاتر ده‌بێ.