خاتوو خونچێ محەممەدی، یهکێک له ژنه دڵسۆزو نیشتمانپهروهرهکانی شاری رهبهت بههۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بهپێی ههواڵی کۆمیسیۆنی تهشکیلات ڕۆژی سێشهممه، ٥ی خهزهڵوهر خاتوو خونچێ محەممەدی، کچی مام حەسەنی نستان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
خاتوو خونچێ محەممەدی خەڵکی گوندی نستانی هەمیشە پێشمەرگەپەروەر و خوشکی دوو تێکۆشەری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک محەممەد دوکتور شێخیو، خوشکی خاتوو نوسرەت محەممەدی هاوسەری کاک رەحمان کۆڵەسەیی بوو.
خاتوو خونچێ هەر لە منداڵییەوە ئاشنا بە ناوی بەرزی پێشمەرگەو هەیبەتی پێشمەرگەی دێموکرات بوو، لە کاتی لاوهتیدا شاهیدی نزیکی شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی ساڵەکانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی لەگەڵ ژاندارمو ساواکییەکانی شا بوو. ئهو هۆی ئەوەی کە براکەی واتە کاک محەممەد دوکتور شێخی هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێشمەرگەی دێموکرات بوو، هەمیشە ماڵو موچەو مەزرای بنەماڵەکەیان شوێنی حەسانەوەو هاتووچۆی هێزی پێشمەرگە بووەو، ئەویش بە شانازییەوە خزمەتی پێشمەرگەی دێموکراتی کردوەو، لەو نێوەشدا لە هەڕەشەکانی ڕژێم نەترساوەو تا کاتی ماڵئاوایی یەکجارەکی هەمیشە ئەو خۆشەویستییەی لە دڵو دەروونیدا بوو و چاوەڕوانی سەرکەوتنی بزووتنەوەو حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەکرد، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە برا و خوشکی پێشمەرگەی لە ئامێز بگرێتەوە.
ناوەندی ڕاگهیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو خوشکە ئازیزەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکارو بنهماڵهی بهڕێزی دهکاو خۆی به شهریکه خهمیان دهزانێ.