زیندانیانی سیاسیی به‌ندکراو له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه له بارودۆخێکی سهختو دژوار‌دا خه‌ریکی کێشانی ئه‌و ماوه حوکمانهن به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه.
زیندانی سنه به ١٠ به‌ندی تێکه‌ڵ زیاتر له دوو هینده‌ی زه‌رفییه‌تی خۆی زیندانیی تێدا جێ کراوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌ش ئیمکاناتی دهرمانیو پزیشکی یه‌کجار سنوورداره‌و به‌هۆی تێکه‌ڵکردنی زیندانیانی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌رو تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به زیندانیانی سیاسی، تهحومولی زیندان له‌گه‌ڵ که‌سانی بکوژو شاڕلاتان بۆ به‌ندییه سیاسییه‌کان سهختو تاقه‌ت پڕووکێنه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له زیندانی سنه ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌رمانگایه‌کی هه‌یه، به‌ڵام تا زیندانییه‌کی سیاسی بتوانێ بۆ چووکترین شت له پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی‌و ئیمکاناتی ئه‌و بێهدارییه که‌لک وه‌رگرێ ده‌بێ حه‌وت خانی ڕۆسته‌م بپێوێو ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان مهحتهلو چاوه‌ڕوان بێ. جیا له‌وه‌ش به‌رپرسانی ئه‌و بێهدارییه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماده نه‌بوون چه‌ند زیندانیانی سیاسیی توشبوو به نه‌خۆشیی قورسی وه‌ک به‌ردی گورچیله‌و خوێنبه‌ربوونی مێعده به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکهنو سه‌یر ئه‌وه‌یه که له‌و حاڵه‌تانه‌دا پزیشکی زیندان که دوکتور بێهروزی حه‌سه‌نی ناوه، زۆر له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی زیندان له دژی زیندانیانی سیاسی توندتره.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له حاڵێکدا زیندانییه‌کی سیاسی به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ کتێبێک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان‌ڕا به‌رێته به‌نده‌که‌ی، به‌ڵام له سایه‌ی سه‌ری کارمه‌ندو به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی زیندانه‌وه هه‌موو جۆره مادده‌یه‌کی هۆشبه‌رو حهبو ڕهوانگهردان به ئاسانی له هه‌موو به‌شه‌کانی زینداندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و، جار جاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بێ تامیان نه‌کردبێ، زیندانییه‌کی موعتاد وه‌ک تۆمه‌تبار به ده‌زگای قه‌زایی ده‌ناسێنن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له زیندانی ناوه‌ندی سنه‌دا به‌شێک دراوه به بازجووه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و ئه‌وان بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ ڕێوشوێنی قهزاییو حقوقی زیندانیانی سیاسی بانگ دهکهنو ده‌یانخه‌نه ژێر فشاره‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که پێوه‌ندی گرتنی ئه‌و زیندانییانه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده قه‌زاییه‌کان زۆر ئه‌سته‌مه‌و زۆربه‌ی جاره‌کانیش نامه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ ده‌زگای قهزاییو ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌کان یان پشتگوێ ده‌خرێ، یان ون دهبنو ناگه‌نه جێ، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی که هه‌ر ده‌زگای قه‌زایی خۆی سه‌رچاوه‌و ماکه‌ی پێشێلکردنی هه‌موو مافێکی زیندانیانی سیاسییه.