وه‌زیری به‌رگریی ئاڵمان که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردبوو، ڕوو به پێشمه‌رگه‌کان گوتی ئێمه هه‌مووان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن شه‌ڕێكه که له جیاتی هه‌موو ئێمه‌ی ده‌که‌ن.
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیۆن، وەزیری بەرگری ئاڵمان له قسه‌کانیدا که له بنکه‌یه‌کی نیزامیی هه‌رێمی کوردستان‌و ڕوو به پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کان ده‌یکرد، دووپاتی كرده‌وه ك وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام دهبێو ڕایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وان شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
وەزیری بەرگری ئاڵمان سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی لە پیشکەوتنەکانی پیشمەرگە لە راهێنانە نیزامییهکانو گوتی: ئه‌من ئەمە سێهه‌م جاره سەردانی ئێرە دەکەمو بە سەرسووڕمانەوە دەیبینم کە چ پیشکەوتنێک لە راهێنانەکاندا بەدی دەکرێن. من ڕێزم بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه هه‌یه که دوای ته‌واوکردنی خولی ڕاهێنان دەڕۆنەوە بۆ بەرەکانی شەڕ، لەوێش کە پرسەکە پەیوەندی بە ژیان‌و مەرگەوە هەیە، ئەوان هەوڵدەدەن هەم ژیانی خۆیان‌و هەم ژیان‌و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵک بپارێزن.