له حاڵێكدا ڕۆژانه كۆڵبه‌ران‌و كاسبكارانی كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به گومانی پێبوونی كاڵای قاچاخ له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ، هه‌ر جاره‌و هه‌واڵی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی قاچاغی کاڵا له سنووره ڕه‌سمییه‌کانه‌وه ئاشکرا ده‌کرێ.
جێگری پلاندانانی‌و چاودێریی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخكردنی كاڵا‌و دراو له ئێران ڕایگه‌یاند كه له ساڵدا بایی ٦١٠٠ میلیارد تمه‌ن موبایل به قاچاغ دێته ئێرانه‌وه.
سه‌ید عه‌لیڕه‌زا گوڵستانی‌زاده له نێو كۆڕی هه‌واڵنێراندا پێداگریی كرده‌وه كه سووڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی قاچاخی موبایل له ئێران پتر له ٦١٠٠ میلیارد تمه‌نه‌و ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه قاچاخی کالا له ئێران سیستماتیک‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌و پێشتر كار ئاسانیی بۆ كراوه.
به قسه‌ی ناوبراو، له ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر له ٧٠٠ میلیارد تمه‌ن له مووچه‌ی ده‌وڵه‌ت له بازرگانیی موبایل نه‌دراوه كه ئه‌م ده‌توانێ بوودجه‌ی سێ وه‌زاره‌تخانه‌ی پێ دابین بکرێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم وه‌ک سپای پاسداران‌و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی ڕێژیم له پشتی زۆربه‌ی قاچاغی کاڵا له ئێرانن‌و زۆر جار هه‌ر له نێوخۆیاندا یه‌کتری له هه‌ڵڵا ده‌ده‌ن.