ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن په‌راوێزنشینی له ئێران له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ١٧ ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو زیادی کردوه.
هه‌ر چه‌ند كێشه‌ی په‌راوێزنشینی له ئێران دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، به‌ڵام له ئێستادا له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌وه وه‌ك قه‌یرانێکی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوی لێ ده‌کرێ. چۆلكردنی گونده‌کان، به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای حه‌شیمه‌ت، كۆچكردن له ناوچه دوورده‌سته‌كان و هاتنیان بۆ په‌راوێزی شاره‌كان‌و، نایه‌کسانی له دابه‌شبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌و سه‌قامگیریی سه‌رمایه‌دانان‌و ئیمكانات له شاره گه‌وره‌كانی ئێران وه‌ك تاران، ئیسفه‌هان‌و ته‌ورێزو گه‌شه‌ی خێرای شاره‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌لی كار زیاتر له شاره‌كان پێك بێ. به‌پێی ئاماره‌کانی ده‌وڵه‌تیش ٣٣ هه‌زار گوند له ساڵی ١٣٣٥ ڕا تا هاوینی ئه‌مساڵ چۆڵ كراون.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕێژه‌ی په‌راوێزنشینان زیاتر له ١٠ میلیۆن كه‌سه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی نێوخۆش ده‌ڵێ ١٨ میلیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران له شوێنه ناقانوونی‌و له په‌راوێزی شاره‌كان‌دا ده‌ژین.
عه‌لیڕه‌زا مه‌حجوب، ئه‌ندامی كومیسیۆنی كۆمه‌لایه‌تیی مه‌جلیسی ئێران ده‌ڵێ له‌دوای ئینقلابی ئیسلامی‌و ڕووخانی ڕێژیمی په‌هله‌وی‌داو له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوو په‌راوێزنشینی ١٧ به‌رامبه‌ری پێشوو زیادی کردوه.
كۆمه‌ڵناسان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ڕووخانی ڕێژیمی په‌هله‌وی، به واده و دروشمه بێ بنه‌ماو ناڕاسته‌کانی وه‌ك پێدانی به خۆڕایی ئاو، به‌رق‌و خانوو، شه‌پۆلی نوێی كۆچكردن له ئاواییه‌كانی به‌ره‌و شاره چووكه‌كان وه‌ڕێ خست‌و ئاسه‌واره خراپه‌کانی له ئێستادا پتر له هه‌موو کاتێک ده‌رکه‌وتوون.