ڕۆژنامه‌ی “فه‌رهیخته‌گان” ده‌ستدرێژیی به کۆمه‌ڵ له قه‌زوێن بۆ سه‌ر کچانی له پارکێکیپاش یه‌ك مانگ ئاشكرا كرد.
چوار ساڵ دوای په‌لاماری ١٤ پیاو له باخێك له خومه‌ینی شاری ئیسفه‌هان و ده‌ستدرێژیی به کۆمه‌ڵیان بۆسه‌ر ژنان له پێش چاوی كه‌سوكاریان، ئه‌م ڕووداوه له پاڕكی جه‌نگه‌ڵیی “باراجین” هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری قه‌زوێن دووپات بوویه‌وه؛ به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٠ كه‌س به تاوانی ده‌ستدرێژیی به کۆمه‌ڵ له‌م په‌روه‌نده‌یه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی له قه‌زوێن ئاماده نین زانیاریی زیاتر به ڕاگه‌یه‌نه‌كان بده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی “فه‌رهیخته‌گان” ڕایگه‌یاندوه كه ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٠ كه‌س كه ٣ كه‌سیان چه‌كدار بوون، ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ی بردۆته ئاقارێکی دیکه‌وه. ئه‌م ١٠ كه‌سه له باراجین‌و جاده‌ی زرێشك له باكووری قه‌زوێن په‌لاماری ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یان دابوو که کچ‌و ژنیان پێ بووه‌و پیاوه‌کانیان به زه‌بری چه‌ک به دار به‌ستۆته‌وه‌و ده‌ستدرێژییان کردۆته سه‌ر کچ‌و ژنه‌کانیان. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و که‌سانه دوایه ناسراون‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م هه‌واڵه له هیچ كام له میدیاکان‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه‌و كاربه‌ده‌ستانی قه‌زوێن له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕووداوه بێده‌نگن.
كیومێرس ئیمه‌ن، جێگری سیاسی ـ ئه‌منیه‌تیی فه‌رمانداری قه‌زوێن، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ی خسته ئه‌ستۆی دادستانی ئه‌م شاره.