هێشتا به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌کانی جیهان گومانیان له جێبه‌جێكردنی فاینانس بۆ پڕۆژه‌كانی ئێران هه‌یه.
فرانسوا دله، باڵوێزی بلژیك له ئێران ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو وڵاته بۆ یه‌كتر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێ. ئه‌و ده‌ڵێ پێوه‌ندیی ئابووریی دوو وڵات به‌هۆی گه‌مارۆكان نزیك به ١٠ ساڵ پچڕاوه، به‌ڵام هیوادارین پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی ئه‌م دوو وڵاته پێوه‌ندییه‌كانیان په‌ره پێ‌بده‌ن.
فرانسوا دله وێڕای ئاماژه به گیروگرفتی سه‌رمایه‌دانان له ئێران گوتی، دوو مانگ له‌وه‌پێش له سمینارێكی پیشه‌سازی به‌شدار بووم‌و له‌م سمیناره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رانی هێندێك له بانكه گه‌وره‌كانی ئورووپا به‌شدار بوون.
ناوبراو گوتی، بابه‌تی گرینگ ئه‌مه‌یه كه ئه‌م بانكانه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران‌و فاینانس بۆ پرۆژه‌کان له‌و وڵاته دوودڵن‌و، به‌هۆی ئه‌م ترسه‌وه له كردنه‌وه هێڵی ئیعتباری له‌گه‌ڵ ئێران به گومانن.
باڵوێزی بلژیك وێڕای ئاماژه به پێوستیی گۆڕانی سیمای ئێرا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خه‌وشدار بووه، گوتی ئێران ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌مه دابێ كه به شێوازی جۆراوجۆر ڕوانگه‌کان له‌سه‌ر خۆی بگۆڕێ.