له شاری جوانڕۆ چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزی به به‌شداریی منداڵان به‌ڕێوه‌چوو.
ئەنجومەنی سەوزی ماپرێسی جوانڕۆ به مه‌به‌ستی هاندانی منداڵان بۆ ژینگهپارێزیو په‌ره‌پێدانی کلتووری پاک‌و خاوێن ڕاگرتنی شوێنی ژیان چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه‌برد.
له‌و چالاکییه‌دا که ڕۆژی دوشەممە، ٤ی خه‌زه‌لوه‌ر کرا، کومیتەی فێرکاری‌و منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی ماپرێسی جوانڕۆ لە گەڵ کۆمەڵێ منداڵی گەڕەکی فازی 2ی شاری جوانڕۆ، شەقام و کۆڵانەکانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌یان لە زبڵ‌و خاشاک خاوێن کردەوە.