له حاڵێکدا به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی ئێران‌و به تایبه‌ت کوردستان به‌هۆی خۆڵبارین پشووی سواره‌و وشکه‌ساڵییه‌کی زۆر ڕووی له ئێران کردوه‌و؛ تاڵاوه‌کان ویشک بوون؛ جا ئێستا ده‌وڵه‌ت وه‌خۆ که‌وتووه‌و باس له ” سه‌نه‌دی کۆنتڕۆڵی خۆڵبارین”ی هێناوه‌ته گۆڕێ.
کاربه‌ده‌ستانی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران ده‌ڵێن جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆڵبارین هه‌ر نه‌بێ ٢٠ ساڵی کات پێویسته. ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و پلانه‌ی ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێن زیاتر له‌وه‌نده چاوه‌روانیی ئه‌وه له ده‌وڵه‌تی به‌ناو مشوورو هیوا نه‌ده‌کرا، چونکی کاتێک ته‌نیا بۆ ده‌ستنیشانکردنی شوێنه‌کانی هه‌ستانی خۆڵبارین له چوار پارێزگای ئیلام، وه‌م، سیستان‌و به‌لوچستان و ساڵ کات به فیڕۆ بده‌ن، ده‌ی سروشتییه به‌رنامه‌کانی به‌ره‌نگاریش له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ٢٠ ساڵی کات بوێ.
توێژینه‌وه‌کانی که‌شناسی‌و ناوچه‌یی ده‌ریان خستوه که ته‌نیا به‌شێکی که‌م‌و نیزیک له سه‌دی ٣٠ی خۆڵبارینه‌کان له ئێران سه‌رچاوه‌که‌ی له وڵاتانی دیکه‌یه‌و؛ له ڕاستیدا هه‌ندێ هۆکاری نێوخۆیی وه‌ک ویشکبوونی تاڵاوه‌کان، سووتانی پێده‌شته‌کان، لێدانی به‌ربڵاوی به‌نداوه‌کان، فه‌وتانی زه‌وییه‌کانی کشتوکاڵ‌و به‌رده‌وامیی وشکه‌ساڵی له‌گه‌ڵ له که‌میدانی باران بارین‌و به‌فر زیاتر له ١٥ ساڵه به‌شێکی زۆر له ئێرانی تووشی قه‌یرانی خۆڵبارین کردوه.
ئه‌و کێشه‌یه‌ی خه‌ڵک له ١٥ ساڵی ڕابردوو له حاڵێک دایه که کاتێک پاره‌که هه‌وای ئیلام‌و کرماشان له سنووری سووری قه‌یران تێپه‌ڕی‌و، کاتێک که خه‌ڵکی سیستان به‌ره‌و مه‌رگی بێده‌نگ ده‌چوون‌و له کاتی هه‌ره قه‌یرانی خۆڵبارین‌دا نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌هۆی سیاسی‌و باڵبه‌ندیی نێوان خۆیان به‌ندی ته‌رخانکردنی بودجه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خۆڵبارینیان له لایحه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٩٤دا سڕییه‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مه‌جلیس ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزیی به‌وه تاوانبار کردوه که له هه‌مبه‌ر دیارده‌ی خۆڵبارین‌دا که‌مته‌رخه‌می‌و که‌مکاریی کردوه؛ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پاسکارییه‌ش‌دا فشاری ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤیش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و قه‌یرانه بێ.