دایکێکی دڵسۆز، حیزبیو نیشتمانپەروەر لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٢ی خەڵوەر خاتوو زوبەیدە ڕەشیدی، دایکی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کاک حەمەدئەمین ڕەشیدی لە تەمەنی ٨٥ ی ساڵیداو بە هۆی وەستانی دڵی لە شاری بۆکان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو زوبەیدە دایکێکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر، خۆشەوییستی نێو کۆمەڵانی خەڵک بوو. هەستی نیشتماندۆستی ئەو دایکە ئازیزە وایکرد کە کاک حەمەدئەمینی کوڕی بێتە ڕیزی خەباتگێڕانی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
دایە زوبەیدە لە ڕیزی ئەو دایکە دڵسۆزو ئازیزانە دا بوو کە هەموو کاتێک ئامۆژگاری خزمو کەسو ئەندامانی بنەماڵەکەی دەکرد کە ڕێز لە خاکو نیشتمانەکەیان بگرنو هەوڵی ڕزگاری گەلەکەیان بدەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ئەو دایکە دڵسۆزەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەس وکاری لە نێوخۆی کوردستانو بەتایبەت هاورێی ئازیزمان کاک حەمەدئەمینو بنەماڵەکەی دەکاو خۆی بە شەریکە خەمو پەژارەیان دەزانین.