سێ پاسداری دیکەی ئێران لە سووریە کوژران.
ڕەوتی کوژرانی یەک لە دوای یەکی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە درێژەی هەیە. ئەو پاسدارانە بۆ بەرگری لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و شەڕ لە دژی سپای ئازادی ئەو وڵاتە دەکوژرێن.
بەپێی دوا زانیارییەکان سێ پاسداری سەر بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بریتییە لە سەجاد زاهیرنیا خەڵکی گێڵان، محەممەد زەهیری خەڵکی خوزستان و روحوڵڵا عیمادی لە دوا هەوڵی هێزە هاوبەشەکانی سپای پاسدارانو چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد بۆ داگیرکردنی حەڵەب کوژران. هاوکات کاناڵی پرێس تیڤی، تلویزیۆنی ئینگلیسی زمانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی کوژرانی مستەفا سەدرزادە، فەرماندەی لەشکری “فاتمیون” لە نیزیک شاری حەڵەبی سوریەی بڵاو کردەوە. بەوەش ژمارەی ئەو پاسدارو فەرماندانەی سپای پاسداران کە لە ماوەی ئەم یەک مانگەی رابردوو لە سووریەو لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا کوژراون، خۆ لە دەیان کەس دەدا.