٥٠٠ كرێكار لە شاری بۆكان له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکران.
بە هۆی داخرانی کارخانه‌ی سیمان لە شاری بۆكان زیاتر لە٥٠٠ كرێكاری كورد كە لەو كارخانەیە لە سەر كارەكەیان دەركراون.
بە پێی هه‌والی گه‌یشتوو به کوردکاناڵ کارخانه‌ی سیمانی شاری بۆکان كە بەرهەمهێنەری به‌شێک له سیمانی پارێزگای ورمێ‌و دەوروبەری بووە و ژمارەیەكی بەرچاو كرێكار لەو كارخانەیهدا کاریان ده‌کرد، داخراوه‌و کرێکاره‌کانی بێکار بوون.
محه‌ممه‌دره‌زا ئیحسانفهر، ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ریی ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن کارخانه‌کانی سیمان ده‌ڵێ کارخانه‌ی سیمانی بۆکان بە هۆی كەمیی بودجەو كەم تەرخەمی خاوەنكارو نەبوونی سووته‌مه‌نیی مازووت داخراوه‌و كرێكارەكان لە سەر كارەكانیان دەركراون.
ئه‌و ده‌ڵێ جێگری سه‌رۆک کۆمار بڕیاربوو په‌سندکراوێک بۆ پێدانی سووته‌مه‌نیی مازووت به کارخانه‌کانی سیمان ئیمزا بکا، به‌ڵام تا ئێستا له‌و بڕیاره خۆی بواردوه.