ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ”ی شنۆ پەیامێکی هاوخەمیان بۆ گیان لەدەست دانی سێ چالاکی ژینگە پارێزی “ژیوا”ی پاوە کە لە ئاگری بوزین و مهرهخیلی پارێزگای کرماشان لە ئاگردا سووتان بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتوە، ڕۆڵه‌کانی نیشتمان به‌رده‌وام و به درێژایی مێژوو پارێزه‌ری خاک و ئاو و سروشتی کوردستان بوون و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێکیان داوه و خوێنی پیرۆزی خۆیان له‌م ڕێگایه‌دا پێشکه‌ش کردوه. له‌م ڕۆژانه‌شدا هه‌واڵی گیان لەدەست دانی سێ ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی له ناخی دڵه‌وه خه‌مباری کردین، ئه‌و سێ ژینگه‌پارێزه که به گیان و دڵ ساڵانێکی زۆر له‌م بواره‌دا چالاکیی گه‌وره‌یان نواند و له کۆتاییشدا لە پێناو ڕێگای سه‌ربه‌رزی و ئاوه‌دانیی کوردستان گیانیان لەدەست دا.
به‌م بۆنه‌وه په‌یامی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاریان و ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه و خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی پاوه و کوردستان ده‌که‌ین و هیوادارین ڕێگایان پڕرێبوار بێت و کوردستان و نیشتمانه‌که‌شمان ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاوه‌دانتر و سه‌وزتر بێت.