دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی بانه به‌هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی ١ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خاتوو تەلێعا محەمەدی، خەڵکی تاژەبانی بانەو دایکی شه‌هید مه‌جید فه‌رامۆش لە تەمەنی ٧٥ ساڵی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
خاتوو تهلیعا دایکێکی دڵسۆز‌و نیشتمان خۆشه‌ویست بوو. ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌کی بۆ ئازادی‌و سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌خشیبوو، تا دوایین ساته‌کانی ژیانیشی هه‌ر به هیوای ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو.
شەهید مەجید فرامۆش، کوڕی خاتوو ته‌لیعه کە پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانی هێزی شەهیدانی وێردی له بانه بوو، ساڵی ١٣٥٩ لە شەرێکی قارەمانە له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا لە سەر چیای ئاربابا شەهید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خاتوو تهلیعهو بنه‌ماڵه‌ی فه‌رامۆش ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.