قه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان گوتی ئێران سووریه‌ی داگیرکردوه‌و پشتیوان‌و ماکه‌ی سه‌ره‌کیی تێرۆریسمه.
عادڵ ئه‌لجوبه‌یر دوای وتووێژ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که سه‌ردانی عه‌ڕه‌بستانی کردوه، له لێدوانێکدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بیه گوتی ئێران سووریه‌ی داگیرکردوه‌و پشتیوانی تێرۆریسمه، به‌ڵام به‌و حاڵهس هیوادارین که ئه‌و وڵاته به‌شێک بێ له جێگیرکردن‌و سه‌قامگیری ئه‌منیه‌ت له ناوچه‌که‌دا، نه‌ک هێزێک بۆ شه‌ڕو قهیرانو گێره‌شێوێنی.
له ئێرانیش کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له کاردانه‌وه به قسه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عهڕهبستاندا گوتی: عادڵ جوبه‌یر واباشه به‌پێی به‌ڕه‌ی خۆی لنگ ڕاکێشێو به قسه‌ی ئاوا نه‌یهه‌وێ ئاستی سه‌برو خۆڕاگریی ئێران تاقی بکاته‌وه. ئیڕنا، هه‌واڵده‌ڕیی ڕه‌سمیی ئێران بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بکا، نوسیویه‌تی عه‌ڕه‌بستان ئه‌و هێزه نییه بیه‌وێ به‌ره‌وڕووی ئێران بێته‌وه، وه‌ک چۆن ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه له شه‌ڕی وڵاتێکی بچووکی وه‌ی یه‌مه‌ندا چه‌قیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان رۆژی شه‌ممه وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای خواستبوو ئێران به گۆڕینی سیاسه‌ته‌کانی واز له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه بێنێ، گوتبووی که وڵاته‌که‌ی له دژی ئێران ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیزامیشه.
عهڕهبستانو ئێران له وڵاتانی سووریه، یه‌مه‌ن، عێڕاق، لوبنان ناکۆکیی به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌و هه‌ر لایه‌و لاگیری له حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هاوپه‌یمانی خۆی ده‌کاو ئه‌وه‌ش په‌ره‌ی به قه‌یرانی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته داوه، جیا له‌وه‌ی که به‌رنامه ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران یه‌کێکی دیکه له نیگه‌رانییه‌کانی وڵاتی عه‌ره‌بستانه.