لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە ٦ چەکدار کوژران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕادیۆ ئیسرائیل و هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، شەوی شەممە ٧ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، چەند فڕۆکەی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر گوندێک بە ناوی “ئەلعەباس” لە “ئەبووکەمال”، لە سنووری سووریە و عێراق کە بنکە و بارەگای سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی سەر بەو ڕێژیمەی تێدایە و لە ئاکامدا ٦ کەس کە چواریان خەڵکی سووریەن و دووکەسی دیکەشیان ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە و دەگوترێ لەو گرووپانەی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کوژراون.
شایانی باسە کە هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ وڵات و لایەنێک هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتوە.












