دژبه‌رانی سووری پڕۆژه ڕێگای ڕووسیه‌یان بۆ تێپه‌ڕین له قه‌یرانی سووریه ڕه‌د کرده‌وه.
دژبه‌رانی سووری به ڕه‌دکردنه‌وه پرۆژه پێشنیاری رووسیه که بریتی بوو له یارمه‌تیدانی ئه‌ڕته‌شی ئازاد له شه‌ڕی داعش‌و پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مهجلیسو سه‌رۆک کۆماری له‌و وڵاته، ده‌ڵێن ئه‌و پڕۆژه‌یه ناتوانێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه بێ.
سێرگئی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه رۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که هێزه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیه ئاماده‌ن له شه‌ڕی داعشدا هاوکاریو پشتیوانیی ئه‌ڕته‌شی ئازادی سووریه بکه‌ن؛ به‌ڵام سه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د مه‌سعود، وته‌بێژی له‌شکه‌ری ١٣ ی ئه‌ڕته‌شی ئازادی سووریه که هاوکات شه‌ڕی داعش‌و شه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کا، ڕایگه‌یاند: ڕووسیه تا ئێستاش له پێناو پاراستنی به‌شار ئه‌سه‌ددا بنکه‌و باره‌گاکانی ئێمه‌ی بۆمباران کردوه‌و ئێمه له‌و پێشنیاره‌ی ئێستایان تێ ناگه‌ین.
سه‌میر نشار، یه‌کێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریه که یه‌کێک له گرووه سه‌ره‌کییه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌ده، پێشنیاره‌که‌ی ڕووسیه‌ی ڕه‌د کرده‌وه. ئه‌و له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه گوتی ڕووسیه به‌جێی پێشنیاری پشتیوانی له ئه‌ڕته‌شی ئازاد وا باشتره بۆمبارانکردنی ئه‌و هێزه ڕاگرێ، پشتیوانییه‌که‌ی پێشکێشی خۆی. ئه‌و ده‌ڵێ ڕووسیه خۆی له ئاوارهبوونو کۆچکردنی به میلیۆن خه‌ڵکی سووریه گێل کردوه‌و له بارودۆخێکدا که ڕۆژ نییه شار‌و ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆمب‌و ئاگریان به‌سه‌ردا به‌رنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژراندن چ واتایه‌کی هه‌یه.
سه‌میر نشار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ تا ئێستاش سه‌دی ٨٠ی هێرشه‌کانی رووسیه له سووریه بۆ سه‌ر ئه‌ڕته‌شی ئازاد بووه‌و که‌متر له سه‌دی ٢٠ ی به دژی داعش بووه.
جێی باسه که ڕووسیه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی له سووریه‌و له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردودا به‌رده‌وام پشتی به‌شار ئه‌سه‌دی گرتوه‌و جیا له یارمه‌تیدانی نیزامی‌و ڕاوێژکاریی سیاسی، له شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشدا تا ئێستا دوو بڕیارنامه‌ی شوڕا له دژی سووریه‌ی ڤێتۆ کردوه.