گه‌ڵاڵه‌ی ڕێكخستنی بێستون به هۆی كه‌میی بوودجه ڕاگیرا. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌واوکردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پێویستیی به ته‌رخانکردنی ٣٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه‌ی دیكه هه‌یه.
حوسێن ڕاعی، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڵاڵه‌ی بێستون به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای ڕاگه‌یاند كه دوای١٥ شآڵ له ده‌سبه‌کاربوونی ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ته‌نیا سه‌دی ٤٠ی ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كراوه‌و به‌رده‌وامیی کار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش پێویستیی به ته‌رخانكردنی بوودجه‌ی زیاتر هه‌یه.
گه‌ڵاڵه‌ی ڕێكخستنی بێستون له ژێر چاودێریی كهونارناسانی ئاڵمانیو به هاوكاریی زانكۆی عیلم‌و سه‌نعه‌تی تاران ئه‌نجام بهڕێوهدهبرێو؛ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ساڵی ٨٩ و له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاددا ده‌ستی پێكرد. به‌پێی بڕیار‌و قه‌رار ده‌بوا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه تا ساڵی ٩١ كۆتایی پێ دێ‌و له مانگی ڕه‌زبه‌ری هه‌مان ساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا كه سه‌دی ٨٠ ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه، که‌چی سێ ساڵ دوای ئه‌وه
له ئێستادا ئه‌م کاربه‌ده‌سته ده‌ڵێ ته‌نیا سه‌دی ٤٠ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه جێبه‌جێ بووه‌و بۆ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌که‌ش بڕی ٣٠ میلیارد تمه‌نی دیکه پێویسته.
بێستون له شاری هه‌رسینی كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌م شوێنه‌واره مێژووییه له سه‌رده‌می ئێرانی که‌ونار ماوه‌ته‌وه‌و مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨١ وه‌ك شوێنه‌واری مێژوویی میللیی ئێران تۆماری كرا.
حوسێن ڕاعی، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڵاڵه‌ی بێستون مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كه قه‌راربوو ساڵی ٩١ كۆتایی پێ بێ ته‌واوکردنه‌که‌ی ١٥ ساڵی دیکه‌ی کات بوێ.