سه‌ركۆماری توركیه وێڕای ڕه‌خنەگرتن له‌م كه‌سانه‌ی پشتیوانی له هێزه چه‌كداره كورده‌كانی سووریه ده‌كه‌ن، گوتی، ئانكارا ئیزن نادا كورده‌كان، باكووری سووریه داگیر بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتاری ڕۆژی یەکشەممەی له باکووری کوردستان وێڕای پەلاماردانی کوردەکانی خۆراوای کوردستان ڕەخنەی لە وڵاتانی پشتیوانی کوردەکان گرت، بەڵام ناوی ئەم وڵاتانه نه‌هێنا كه پشتیوانی له كورده‌كانی سووریه ده‌كه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیزن ناده‌ین باكووری سووریه ببێته قوربانیی ئامانجی نه‌یاران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئەوە هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌و ئێمه‌ش مل بۆ وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ته‌نیشت خۆمان ڕاناكێشین.
ئەو قسانەی ئۆردۆغان لە حاڵێکدا دەگوترێن کە لە ئێستادا كوردەکانی سووریه سێ ناوچه‌ی خودموختاریان له ژێر ناوی کانتۆن لە خۆراوای کوردستان پێك هێناوه، بەڵام ئۆردۆغان دەڵێ ئێمه دژی دروستكردن‌و ڕاگەیاندنی هه‌ر چه‌شنه هەرێمێک له‌م ناوچه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه.
توركیه لقی نیزامیی “پ ی د”ی به‌وه تاوانبار كردوه كه پێوه‌ندیی نزیكیان به “پ ك ك”وه هه‌یه‌و ئه‌وان به تیرۆریزم ده‌زانێ.
ساڵح موسلیم، ڕێبه‌ری “پ ی د” پێستر له وتووێژێكدا به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی گوتبوو كه حیزبی ئێمه هیچ كارێكی به توركیه نییه‌و ته‌نیا پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ “پ ك ك” پێوه‌ندیی ئیدئۆلۆژیكییه.