بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب، دایە “خەدیجە ڕەزایی” دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە خەدیجە دایکی شەهید “ڕەسووڵ مامەندی”، ناسراو بە “ڕەسووڵ ئارپیچی” بوو کە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانە لە “دەوسینە”ی بانە شەهید بوو.
دایە خەدیجە، دایکێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو کە ئاواتی ڕزگاریی نیشتمان و هاتنە دیی ئاواتی کوڕە شەهیدەکەی بوو کە هەر بەو هیوایەوە سەری نایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە خەدیجە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.