ئێران به‌هۆی كێشه له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریه‌و ناكۆكی له بابه‌ت شه‌ڕی یه‌مه‌ن، پشتگیری‌و پشتیوانیی خۆی له حهماسو گرووپی جیهادی ئیسلامی ڕاگرتووه.
“عه‌لی بركه”، نوێنه‌ری گرووپی فه‌له‌ستینیی “حه‌ماس” له لوبنان گوتی: ده‌وڵه‌تی ئێران له ساڵی ٩١ی هه‌تاوی به‌م لاوه، به‌هۆی ناکۆکیی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستگرتن له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سووریه‌دا، پشتگیریی ماڵی خۆی له حه‌ماس ڕاگرتوه.
نوێنه‌ری گرووپی فه‌له‌ستینیی “حه‌ماس” له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقۆلئه‌وسه‌ت چاپی بریتانیا گوتی: ئێران پێش ساڵی ٩١ له بواری چهكو چۆڵ‌و له ڕووی ماڵییه‌وه هاوكاری ئه‌م گرووپه‌ی ده‌كر؛ ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌روه‌ها به‌شێك له بوودجه‌ی حه‌ماس له ناوچه‌ی غه‌ززه‌ی دابین دهكردو به‌شێك له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی له ڕێگه‌ی توونێله ژێرزهوییهكانهوه بۆ غه‌ززه ده‌گواسته‌وه.
سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه كه سه‌فه‌ری خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسیی حه‌ماس بۆ عهرهبستانو دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌م وڵاته، بۆته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی گرووپی حه‌ماس له كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه خالید مه‌شعه‌ل له ساڵی ٩٠ ی هه‌تاوییه‌وه، واته له كاتی ده‌سپێكی قه‌یرانی سووریه‌ڕا تا ئێستا سه‌ردانی تارانی نه‌كردوه.
خالید مه‌شعه‌ل تا پێش قه‌یرانی سووریه، بنکه‌و باره‌گای له ده‌مێشق بوو، ده‌وڵه‌تی سووریه‌ش خانه‌خوێی ده‌فته‌ری حه‌ماس بوو، به‌ڵام پاش قه‌یرانی سووریه له ساڵی ٩٠ خالید مه‌شعه‌ل چووه قه‌ته‌رو سه‌رجه‌م بنكه‌كانی حه‌ماس له سووریه داخران. هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركۆماری سووریه‌و گرووپی حه‌ماس به ته‌واوی پچڕا.
حه‌ماس له قه‌یرانی سووریه‌دا، پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كرد، به‌ڵكوو تا ئێستاش پشتگیری له دژبه‌رانی ئه‌سه‌د و به تایبه‌ت له گرووپی ئیخوانولموسلیمینی ئه‌م وڵاته كردوه.