خه‌ڵکی ناوچه‌ی شاروێران له دروستکردنی شاڕۆچکهیهک بۆ کارمه‌ندو کرێکاره‌کانی کارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد که زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واویان غه‌یره کوردن نیگه‌رانن.
کارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد که به قسه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له مانگی سه‌رماوه‌زی داهاتوودا به یهکجاریو هه‌موو به‌شه‌کانی ده‌که‌وێته کار، نیزیک به ١٥٠٠ کارمه‌ندو کرێکاری هه‌یه که زۆربه‌یان تورک‌و فارسنو له شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه هه‌لی کاریان له مه‌هاباد بۆ ره‌خسێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد به‌ڕێوه‌به‌ریی کارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له داهاتوویه‌کی نیزیکدا شارۆچکه‌یه‌کی نیشته‌جێبوون بۆ کارمه‌ندو کرێکاره‌کانی ئه‌و کارخانه‌یه دروست بکا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
خه‌ڵکی مههابادو ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری کارخانه‌که ده‌ڵێن له ١٥٠٠ هه‌لی کاریی ئه‌و کارخانه‌یه که‌متر له ١٠٠ هه‌لی کاری له‌و کۆمه‌ڵه سه‌نعه‌تییه به خه‌ڵکی کورد‌و دانیشووانی ناوچه‌که دراوه‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌ی هه‌مووی تورک‌و فارسنو له شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێڕانڕا هێنراونو ئێستا ده‌یانه‌وێ له‌وێ نیشته‌جێیان بکه‌ن، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک مافی لاوانی بێ‌کاری مه‌هاباد پێشێل کراوه، له‌لایه‌کی دیکه ده‌یانه‌وێ دێموگڕافیی ناوچه‌که‌ش بگۆڕن.
موحسین مه‌جیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هابادیش نایشارێته‌وه که ١٥٠٠ که‌س له کارمه‌ندو کرێکاره‌کانی ئه‌و کارخانه‌یه ته‌نیا ٢٨٠ که‌سیان خه‌ڵکی شار‌و ناوچه‌کانی پارێزگای ورمێن، که له نێوه‌شدا که‌متر له ١٠٠ که‌سیان کوردن‌و خه‌ڵکی مه‌هابادن.